ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییان ئیسفه‌هان به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی كۆماری ئیسلامی دروشمیان دا.
خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی چوارباخ سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئوكراینی و گیان به‌خت كردنی سه‌رنشینه‌كانی، دژی ده‌وڵت و خامنه‌یی دروشمیان دا. هێزه‌كانی ڕژیم به شوكر و باتۆم هێرشییان كرده‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و بڵاوه‌یان پێ كردن.