هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ڕه‌شبگیری هێزه‌كانی ڕژیم و هێرشی ئه‌م هێزانه بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له مه‌ریوان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌مشاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی كۆماری ئیسلامیی درووشمیان وته‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵانه، ناڕازییان سه‌ره‌تا له مه‌یدانی جه‌هاد ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درووشمی دژه ده‌وڵه‌تی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. پاشان هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ڕیزی خۆپیشانده‌ران و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون و له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شاری مه‌ریوان تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی ڕژیم و ناڕازییان ڕوویدا. به پێی ئه‌م هه‌واڵه له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌مم لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.