کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی جلیقه‌ زه‌رده‌كان له‌ فه‌رانسه‌

تداوم تظاهرات جلیقه زردهای فرانسه2

تداوم تظاهرات جلیقه زردهای فرانسه2

 

 

جلیقه‌ زه‌رده‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ ٤٠مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له‌ هاوپشتی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایینه‌دا له‌ هۆنگ كۆنگ، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

ناڕازییان بو ڕێپێوان له‌ ئاستی شه‌قامه‌كانی پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌رانسه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم هاوپشتی خۆیان له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هۆنگ كۆنگ ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ خۆپیشاندانی جلیقه‌ زه‌رده‌كان له‌ ناوه‌ڕاست مانگی نۆوامبری پاره‌كه‌ له‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر وزه‌ ده‌ستی پێكرد و دواتر خۆپیشاندانه‌كانی ڕواڵه‌تی دژه‌ ده‌وڵه‌تی به‌ تایبه‌ت له‌دژی ئێمانۆئێل مه‌كرۆنی به‌خۆیه‌وه‌ گرت. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌.