به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تیی جلیقه زه‌رده‌كان له شاری پاریس ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان پێ نایه ناو ٤٥مین حه‌فته‌ی خۆیه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، “ئێمه لێره‌ین و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌مان هه‌روا به‌رده‌وامه”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بوون. ناڕازییان كه به‌نیاز بوون بچنه شه‌قامی شانزه‌لیزه، له‌گه‌ڵ ریزی پۆلیسی دژه شۆڕش به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و ڕێگه‌یان پێ نه‌درا كه بچنه ئه‌م خیابانه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانی جلیقه زه‌رده‌كان له نێوه‌ڕاست مانگی نۆوامبره‌وه له فه‌ڕانسه له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات له‌سه‌ر وزه ده‌ستی پێكرد و هه‌تا ئێستا هه‌روا به‌رده‌وام بووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌رده‌وام له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندوویژی براوه.