ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی لۆبنان كه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ده‌ستی پێ كردووه، خۆپیشاندانده‌ران له به‌رامبه‌ر بینای سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی نوێ له شاری به‌یروت كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
به پێی ڕاپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه” ناڕازییان سه‌ره‌ڕای شاری به‌یروت له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی لۆبنان له‌وان “سه‌یدا و ترابلس”یش كۆبوونه‌وه.