کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ لوبنان

ڕاپۆرته‌كان له‌ لوبنان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، خۆپیشاندانه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كاربه‌ده‌ستان پله‌ باڵا و چاپه‌مه‌نییه‌كانی لوبنان، پارته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی لوبنان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی “محه‌ممه‌د سه‌فدی” وه‌زیری ئابووری ئه‌م وڵاته‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن. پێشتر “سه‌عد حه‌ریری” به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته‌ن له‌ ڕۆژی ٢٩ی ئۆكتۆبر ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ خۆی ڕاگه‌یاندبوو. هێشتا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ له‌ لایه‌ن “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆماری لوبنان به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌، سه‌ره‌تای ئه‌م حه‌فته‌یه‌، میشێل عۆن ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌نیازه‌ ده‌وڵه‌تێك پێكهاتوو له‌ ڕێبه‌رانی سیاسیی و تێكنۆكرات پێكبێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدیه‌ كه‌ خه‌ڵكی ناڕازیی له‌ لوبینان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاربه‌ده‌ستانی ئێستا و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و تێكنۆكراتن. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ لوبنان سه‌ره‌تا له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت بوو به‌ گرینگترین خواستی ناڕازییان.

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-