سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گه‌ڵارێزان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی له‌هێستان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به یاسای نوێی قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران له چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به درووشمی “ئازادی”، “به‌رابه‌ری” و “مافی ژنان” له شه‌قامه‌كانی وێرشۆ ده‌ستیان كردووه به ڕێپێوان. به پێی ئه‌م یاسا نوێیه، له‌ناوبردنی كۆرپه‌له ته‌نیا له بارودۆخێكدا ڕێگه پێ دراوه كه دایكه‌كه ده‌ستدرێژی كرابێته سه‌ر یاخود مه‌ترسی مردنی له‌سه‌ر بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، دیوانی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری له‌هێستان كه به‌سه‌ر كاركردی ده‌وڵه‌ت چاودێری ده‌كات، له‌م دواییانه‌دا یاسایه‌كی ته‌ئید كردووه كه به پێی ئه‌م یاسایه، له ناوبردنی كۆرپه‌ڵه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆرپه‌یه ته‌ندرووست نه‌بێت، ڕێگه پێدرا نییه. له‌حاڵێكدا كه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها پارته سیاسییه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت ئه‌م یاسایه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام دیوانی باڵای داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیاز نییه له‌م بڕیاره پاشه‌كشه بكات. نه‌یارانی ئه‌م یاسا نوێیه ده‌ڵێن: توندره‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، زیانی زیاتر به توێژی كه‌م داهات و ژنانی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.