کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كاتالۆنیا

له‌ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ڕێبه‌رانی جیایی خوازی ئیسپانیا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌ی برینداربووانی كاتالۆنیا بۆ ١٨٢ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دیوانی باڵای ئیسپانیا ٩ ڕێبه‌ری جیایی خوازی كاتالۆنیای ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ئۆكتۆبر به‌ ٩ تا ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. چه‌ند كاتژمێر دوای مه‌حكووم كردنی ئه‌م ٩ كه‌سه‌، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان له‌دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا كه‌وتووه‌ته‌ ڕێ و جیایی خوازانی كاتالۆنیا، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو. شایانی باسه‌، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژدا زیاتر له‌ ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ پێنج شاری كاتالۆنیا هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیاندایه‌ خۆپیشاندان. پاشان پۆلیسی ئیسپانیا به‌ ده‌خاڵه‌ت كردن له‌ خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی جیایی خوازان، ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ به‌ره‌و توندووتیژی كێشا. ئاڵۆزییه‌كان له‌ كاتێكدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ دووهه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری ئیسپانیا بڕیاره‌، ڕۆژی ١٠ی نۆوامبر به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ پێی ده‌ستووری ئیسپانیا، ناوچه‌ی كاتالۆنیا به‌ به‌شێك له‌ خاكی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ژمار ده‌كرێت و وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ ڕه‌سمییه‌ت ناناسرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah