به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراقیش خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و مانگرتن لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستیپێکردووە.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ته‌حریر”ی به‌غدا خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ڕیزی ناڕازییان. خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدا بەردەوامن و ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکان بەرەو مانگرتن گۆڕاون. خۆپیشاندەران لە ئێستادا لەسەر شەقام دەمێننەوە و خێمەیان هەڵداوە. هاوكات له‌گه‌ڵ بەغدا، لە ٧ ئوستانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و خۆپیشاندەران لەسەر شەقامەکانن. شایانی باسه، سێ شەقامی سەرەکی بەغدا قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگه‌یاندووه.