کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌: سەعات یەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر داواکاریی خۆپیشاندەران و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێکردنی پاکێج و پڕۆژەکانی چاکسازیی کۆدەبێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایەی شەوی رابردوو، خۆپیشاندەران له‌ شاری بەغداد تا بەرەبەیان درێژەیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان لە مه‌یدانی تەحریر دا و دواتر زۆرینەیان شەویان لە مه‌یندانه‌كه‌ کردەوە و مانگرتنیان راگەیاند. خۆپیشاندەران سور بون لەسەر داواکارییەکانیان کە چاکسازی و دابینکردنی هەلی کار و باشکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ناو حكوومه‌ت. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ٧٤ کەس کوژراون و سێ هەزار و ٦٥٤ خۆپیشاندەر برینداربوون. هه‌روه‌ها هەزاران خوێندكار لە مه‌ده‌رسه‌كان و کۆلێژەکان لە شاری بەغداد و شارەکانی تری باشووری عێراق بایکۆتی چوونه‌ناو مه‌درسه‌كانیان کرد و رژانە سەر شەقامەکان بۆ پشتگیریکردن لە داواکاری خۆپیشاندەران له‌ مه‌یدانی تەحریر.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah