ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاوی دژه ده‌وڵه‌تی له شاری به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، هێزه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕازییان چه‌كی شكاری و گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كارهێناوه. هه‌روه‌ها له ئاكامی ئه‌م هێرشه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، ١٥ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی خلانی به‌غداد و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری برینداربوون. له شاره‌كانی به‌سره، ناسرییه، دیوانییه، نه‌جه‌ف و كه‌ربلایش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.