ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی “حۆبوبی” شاری ناسرییه، لانیكه‌م خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كان له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له شاری ناسرییه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و خێوه‌تی خۆپیشانده‌رانیان ئاگر تێبه‌رداوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له ناڕازییان كردووه و به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه، ناڕازییان بۆ جارێكی دیكه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و دوو پردی سه‌ره‌كی شاری ناسرییه‌یان خستووه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه. هاوكات، له شاری نه‌جه‌ف چه‌ندین كه‌سی نه‌ناسراو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازییان و خێوه‌ته‌كانیان ئاگر تێبه‌رداوه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، كه‌سانی نه‌ناسراو به ماشین له‌شوێنی كۆبوونه‌وه‌كان نزیك ده‌بنه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران، یاخود شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاگر تێبه‌رده‌ده‌ن.