به پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی هه‌ینی ٢٧ی به‌فرانبار، لە شاری بەغدا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمینیەکان و خۆپیشاندەران دا دروستبووە و بەو هۆیەوە دوو خۆپیشانده‌ر گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەسەر پردی “سینەک” له‌مشاره، ڕووبەرووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە و بە هۆیەوە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و زیاتر لە ٢٥ خۆپیشاندەریش برینداربوون. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسکڕێژیان بەکاردەهێناوه. گرژییەکان دوای ئەوە دروستبوون كه ژمارەیەک خۆپیشاندەر ویستویانە بەربەرستە کۆنکرێتییەکان تێپەڕێنن.