به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكانی، ڕۆژی یهكشهممه ٨ی بهفرانبار، خۆپیشاندانەکان له عێراق بەردەوامن و دەیان خۆپیشاندەر بەرهەمهێنانی نەوتیان لە کێڵگەی نەوتی “ناسڕییە” لە پارێزگای زیقار له باشوری عێراق ڕاگرت.
خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر و مەیدانی وەسبە لە شاری بەغدا بەردەوامن و خۆپیشاندەران کاندیدی لایەنەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە و سوورن لەسەر ئەوەی کەسێکی بێلایەن بۆ پۆستەکە کاندید بکرێت. خۆپیشاندەران داوایان کردووە هەلی کاریان بۆ دابینبکرێت و کارمەندانی کێڵگەکەیان ناچار کردووە بەرهەمهێنانی نەوت بووەستێنن، کە بڕی بەرهەمەکەی لەنێوان ٩٠ بۆ ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوە لە ڕۆژێکدا. ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانهوه لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق له چهند مانگی ڕابردووهوه تا ئێستا زیاتر له ٥٠٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٧ هەزار كهسی دیکە لە خۆپیشاندەران برینداربوون.