به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق، “به‌رهه‌م ساڵح” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌یكه ناچار نه‌بێت كه‌سێكی نزیك له ئێران بناسێنێت بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه “هاوپه‌یمانی ئه‌لبه‌نا” سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌كان، له‌سه‌ر ناساندنی “سه‌عه‌د عه‌یدانی” وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق پێداگری ده‌كات. ده‌نگۆی پێشنیار كردنی “ئه‌سعه‌د عه‌یدانی” ئۆستانداری به‌سره له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌بیسترێ و هاوكات یه‌كێك له نزیكانی به‌رهه‌م ساڵح وتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر “هاوپه‌یمانی ئه‌لبه‌نا” هه‌وڵ بدات كه‌سێك دیاری بكات كه خه‌ڵكی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كا، ئه‌وه ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه. “به‌رهه‌م ساڵح” ڕاشیگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌ی پێ نادا كه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ربژێره‌كانی پێشنیار كرا‌و كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی مه‌جلیس هه‌ڵبژێردراون بكات، ده‌ست له پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌كێشێته‌وه تا ئه‌م یاسایه‌ی پێشێل نه‌كردبێ. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ده‌سه‌ڵاتدا بوون، تێوه‌گڵاون به گه‌نده‌ڵی و له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستادا به‌رپرسن. هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق، زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران كۆماری ئیسلامی‌یان به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق تاوانبار كردووه و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆنسوولخانهكانی ئێرانیان له شاره‌كانی كه‌ربه‌لا، به‌سره و نه‌جه‌ف ئاگر تێبه‌رداوه.