به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له عێراق سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوویژییه‌كان له‌م وڵاته، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق له‌وانه به‌غدا و ناسرییه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی سیاسیی ئه‌م وڵاته بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه خوپیشانده‌ران داوایان كردبوو كه ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌غدا خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌ڕێوه‌بچێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ٢٥ی ئۆكتۆبره‌وه خۆپیشاندانه‌كان له شاری به‌غدا و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستی پێكردووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٥٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ١٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.