به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی له شاره‌كانی عێراق هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بووه.
لە گرژییەکانی نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە شاری بەغداد سێ خۆپێشاندەر کوژران و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون. گرژییەکە کاتێک دروستبووە کە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیانداوە خۆپێشاندەران لە پردی ئەحرار دووربخەنەوە. هاوکات خۆپێشاندان لە شارەکانی حیللە لە پارێزگای بابل، ناسریە لە پارێزگای زیقار، کوت لە پارێزگای واست، دیوانیە لە پارێزگای قادسیە و نەجەف و کەربەلا بەڕێوەچوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا خۆپیشاندەران درەنگانى شەوى هه‌ینی لە گۆڕەپانى تەحریر لە شاری بەغداد كۆبوونه‌وه و رێوڕەسمێكیان بۆ بەشێک لە قوربانیانى خۆپیشاندانەکان رێکخست.