هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له شیلی، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاندووه كه له میواندارێتی دوو ئیجلاسی گرنگی نێوده‌وڵه‌تی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
دانیشتنی ڕێكخراوی هاوكارییه ئابوورییه‌كانی ئاسیا ناسراو به “پاسفیك” بڕیار بوو مانگی داهاتوو له وڵاتی شیلی به‌ڕێوه‌بچێت كه ده‌وڵتی شیلی ئه‌م دانیشتنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان بڕیاره له كۆنفرانسی ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریس كه له مانگی دێسامبری ٢٠١٥ په‌سه‌ند كرابوو، وتووێژ بكه‌ن. ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌تی شیلی له كاتێكدایه كه “گرتا تۆنبێرگ” چالاكی ژینگه‌پارێز مانگرتنێكی به‌ربڵاوی له حه‌فته‌ی داهاتوو ڕاگه‌یاندووه. له‌كاتی ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان كه زیاتر له یه‌ك حه‌فته‌ی ده‌ستی پێكردووه، لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. سه‌رۆك كۆماری شیلی حه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و جێبه‌جێ كردنی خواستی خۆپیشانده‌ران سه‌باره‌ت به چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی، له‌سه‌ر كار وه‌لا نابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كان له شاری سانتیاگۆی پێته‌خت په‌ره‌یسه‌ندووه و ناڕازییان خوازیاری چاكسازیی له گه‌ڵاڵه‌ی ماڵیات، یاسای كار و سیستمی دابین كردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵاتین.