کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی عێراق

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشانده‌رانی عێراقی بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران لەبەرامبەر كوشتنی یەکێک لەچالاکەوانەکانى خۆپیشاندانەکانى ناسرییە و سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌ خواسته‌كانیان، بارەگاى چەندین حزب ولایەنیان سوتاندووه‌. هاوكات ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاندووه‌، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێکی دیکە لە پارێزگاکانی عێراق لە مانگی ئۆكتۆبری رابردووەوە و هه‌تا ئێستا، زیاتر له‌ ٥٠٠ کەس کوژراون و ٢٧ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.  ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رباری ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ قوربانییان، دوو هەزار و ٨٠٧ کەس ده‌ستبه‌سه‌رکراون، بەڵام جگە لە ١٠٧ کەسیان هەموویان ئازادکراون. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌، لەو کاتەوەی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق دەستیپێکردووە، ٤٨ کەس لە خۆپێشاندەران و چالاکوانانی مەدەنی لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە رفێنراون.  جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، زیاتر لە دوو مانگە دژى بەهەدەردانى سەروەت و سامانى وڵات و نەبوونى خزمەتگوزارییەکان، خۆپیشاندان و ناڕەزایى لە بەغدا و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بەردەوامە و بەپێى ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و ٢٧ هەزار کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

بڵاوكردنی تراكت له‌لایه‌ن كچانی شۆڕشگێڕی سنه‌

-

بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

-

هێرشی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندی هه‌نجیران له‌ مه‌ریوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ له‌ به‌ندكراوان

-

په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و به‌ندكراوانی سیاسی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

بەیاننامەی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-