کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان

خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو كه‌ له‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ئاماده‌ كراوه‌، پێ نایه‌ ناو پێنجه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات له‌سه‌ر بێنزین و دۆخانیات، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شه‌قامه‌كانی به‌یرووت هه‌روا به‌رده‌وامه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار وه‌زیری كابینه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌. بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ ئاماده‌بوونی “میشێل عه‌ون” سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌سته‌ی پێشنیاركراوی بوودجه‌ كه‌ كه‌مكردنه‌ویه‌ حقووقی كاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وڵه‌ت له‌ خۆ ده‌گرێت به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ندۆنزیایی

komalah

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌رمه‌نستان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah