به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئیسڕائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی “بێنیامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له‌ئاست ناكارامه‌بوونی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی نێتانیاهوو له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری له‌م وڵاته، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل به تاوانی گه‌نده‌ڵی ماڵی مه‌حكووم كراوه و چاوه‌ڕێی دادگایی كرانه‌كه‌یه‌تی. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا ٦٨ هه‌زار كه‌س له ئیسڕائیل تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.