ڕۆژی دووشەممە ٢ی بهفرانبار، خۆپیشاندانى خوێندكاران و چالاکانى مەدەنى لە باشورى عێراق بەردەوام بوو. خۆپیشاندەران لەبەردەم کیڵگەى نەوتى “قورنەى یەک” كۆبوونەوە و رێگرییان لە چوونى کارمەندان بۆ نێو کیڵگەکە کردووە.
خۆپیشاندەران ههروهها له دژی کاندید کردنی “قوسەی سوهەیل” بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەوەستنەوە و شەقام و رێگا سەرەکییەکان دادەخەن. لە شارى سەماوەش خۆپیشاندەران رێگەیان لە تانکەرە نەوتییەکان كه نەوتى رەش بۆ پاڵاوگەى “سەماوە” بگوازنەوە، گرتووە. هاوكات لە زۆربەی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، دژی کاندید کردنی قوسەی سوهەیل لە لایەن هاوپەیمانانییهوه، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەستی پێکردەوە. لە شاری “زیقار”یش خۆپیشاندەران پێنج رێگای سەرەکیی و پرد و شەقامەکانیان داخست. جێگهی ئاماژهیه زیاتر لە ٨٠ رۆژە ناڕهزایهتیی لهم وڵاته درێژهی ههیه.