کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ عێراق

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی عێراقی له‌گه‌ڵ خوێندكاران و قوتابیان له‌ چه‌ندین شاری ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی ده‌وڵه‌تی عێراق درووشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌، خوێندكاران ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گوڕینی بنه‌ڕه‌تی ڕژیمی به‌غداد و هه‌روه‌ها گۆڕینی یاسای وڵات ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ‌ مه‌ده‌رسه‌كان و زانكۆه‌كان‌. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی دژه‌ شوڕش له‌ ده‌وروبه‌ری زانكۆه‌كانی شاری به‌غداد جێگیر بوون و ڕایانگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ كه‌سانێك له‌ پێش به‌ درێژه‌ی خوێندن له‌ مه‌ده‌ره‌سه‌كان و زانكۆه‌كان بگڕن، به‌ تووندی دژایه‌تییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له‌ شاره‌كانی عێراق له‌وانه‌: ناسرییه‌، كوت، به‌سره‌، به‌غداد، دیاله‌ و دیوانییه‌، مۆعه‌لیمان و خوێندكارانی زانكۆ ده‌وڵه‌تییه‌كان و خسووسییه‌كان به‌ مانگرتنی ١٠ ڕۆژه‌ خوازیاری ڕوخانی ڕژیمی به‌غداد بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، سه‌ندیكاكان، پارێزه‌ران و مۆهه‌ندسانیش به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێوه‌ست بوون. هه‌روه‌ها فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەدوای ١٢ی شەوەوە تا ٦ی بەیانی لە ناو شارەکە دا. ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە بەغداد و چەند  شارێکى عێراق بەردەوامە و دەیان خۆپیشاندەر کوژراون و لە ئێستادا بەشێک لە خۆپیشاندەران لە مه‌یدانی “تەحریر” بە شەو ڕۆژ بەردەوام ماوەنەتەوە. شایان باسه‌، لەخۆپیشاندانەکانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شەش کەس کوژراون و نزیکەی ١٤٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah