کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خوپێشاندان له‌ هۆنگ كۆنگ

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له‌ ناڕازییان به‌ ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ بۆ ١٠مین هه‌فته‌ی له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ وێرای قه‌ده‌غه‌ كردنی ڕاگه‌یندراو له‌ لایه‌ن پولیسه‌وه‌، خوپێشاندانیان كرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپێشاندان، له‌ به‌رامبه‌ر “ویكتوریا پارك”وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.‌ خۆپیشاندانی ناڕازییان له‌ هۆنگ كۆنگ له‌ حاڵێكدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌ و ناڕازییان خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌رین. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناڕازییان، له‌ گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌. هۆنگ كۆنگ له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ شایه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له‌ دژی‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به‌ چینه‌. هه‌ر چه‌ند سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆنگ كۆنگ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به‌ چین هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران خوازیاری چاكسازیی دێمۆكراتیك و كۆتایی هێنان به‌ كۆنتڕۆڵی توندی ده‌وڵه‌تی چین به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah