ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان شه‌وی دووشه‌ممه شایه‌تی توندووتیژترین تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی دژه شۆڕش و ناڕازییان بووه كه له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی، كێشهوگرفتی ئابووری و هه‌روه‌ها گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بۆ جارێكی دیكه هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
شایانی باسه، پۆلیسی لوبنان به هاویشتنی گازی فرمێسك‌ڕێژ و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ماشینی ئاوپاش هه‌وڵی داوه كه خۆپیشانده‌ران له به‌شی ناوه‌ندی شاری به‌یرووت بكاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ناڕازییان له‌كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، به هاویشتنی به‌رد به‌رپرچی هێزه‌كانی دژه شۆڕ‌شیان داوه‌ته و به‌نیازبوون خۆیان بگه‌یه‌نه په‌رله‌مان كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه پێشیان پێ گیراوه. به پێی دوایین ئامار، لانیكه‌م ١٤٥ كه‌س له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی شه‌وی ڕابردوو برینداربوون و ٤٥ كه‌سیش كه دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیربووه، گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانه‌كانی لوبنان كه له ڕێكه‌وتی ١٧ی ئۆكتۆبری پاره‌كه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به بێ ئه‌وه‌یكه ڕێگاچاره‌یه‌كی سیاسی بۆ بدۆزرێته‌وه هه‌روا به‌رده‌وامه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و توندووتژی ده‌چی.