کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ لوبنان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام شایه‌تی تێكهه‌ڵچوونی ناڕازییان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس بوو. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منییه‌تی له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی شاری به‌یرووت گیراوه‌ته‌ به‌ر.

خۆپیشاندانه‌كان كه‌ له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا هێمنانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ به‌ڵام له‌ یه‌ك حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌، به‌هۆی ده‌خاڵه‌تی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا، ٦٥ كه‌س برینداربوون. شایانی باسه‌، خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م چینی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته‌ به‌ گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسی لوبنانن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah