ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، شاری به‌یرووت پێته‌ختی لوبنان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام شایه‌تی تێكهه‌ڵچوونی ناڕازییان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیس بوو. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێوشوێنێكی توندی ئه‌منییه‌تی له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی شاری به‌یرووت گیراوه‌ته به‌ر.
خۆپیشاندانه‌كان كه له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردووه، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا هێمنانه به‌ڕێوه‌چووه به‌ڵام له یه‌ك حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه، به‌هۆی ده‌خاڵه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان، خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا، ٦٥ كه‌س برینداربوون. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م چینی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته به گه‌نده‌ڵ و ناكارامه تاوانبار ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسی لوبنانن.