کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ لوبنان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، به‌دوای تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس له‌ شاری به‌یرووت، سه‌رۆك كۆماری لوبنان بڕیاردان له‌سه‌ر دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ی خسته‌ دواوه‌.

بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانی لوبنان ده‌نگ له‌سه‌ر دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بدرێت، به‌ڵام نه‌یارانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆماری لوبنان له‌ په‌یامێكی تویتێریدا ڕایگه‌یاند كه‌ وتووێژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌ تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی دێسمابر دواخراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خۆپیشانده‌ران دژی هه‌ڵبژاردنی “سه‌عد حه‌ریری” وه‌ك  سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌ن و له‌لایه‌كیشه‌وه‌ دژی سه‌رجه‌م به‌ربژێره‌كانی پێشنیار كراون. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌، دوو مانگ دوای ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی گه‌نده‌ڵی و قه‌یرانی ئابووری له‌م وڵاته‌، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌نێوان ناڕازییان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌روا به‌رده‌وامه‌. شایانی باسه‌، خۆپیشانده‌ران سه‌رجه‌م چینی ده‌سه‌ڵاتدار له‌م وڵاته‌ به‌ گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ تاوانبار ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕینی پێكهاته‌ی سیاسی لوبنانن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ سنه‌، ئیلام و كرماشان

komalah

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “هانه‌گه‌رمه‌ڵه‌”ی نه‌وسوود

komalah

سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی سنه‌، كرماشان و مهاباد

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه‌

komalah

ڕفاندنی لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

نادیاری چاره‌نووسی شه‌ش چالاكی كرێكاریی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری بانه‌

komalah