كاربه‌ده‌ستانی هێند به‌دوای تێكهه‌ڵچوونی توند له نێوان دانیشتووان و هێزه‌كانی پۆلیس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌ندێك ئاسته‌نگییان له به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی “سرینگێر” گه‌وره‌ترین شاری كێشمیر په‌یره‌و كردووه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه ده‌یان كه‌س كه‌وتوونه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و به سه‌ختی برینداربوون. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی و شایه‌ت حاڵان، تێكهه‌ڵچوونه‌كان زیاتر له ناوچه‌كانی “ریناواری، نۆهێتا و گوجۆئارا” ڕوویانداوه و هێزه‌كانی پۆلیسی هێندوستانیش بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان له گازی فرمێسك‌ڕێژ، ئیسپره‌ی بیبار و گولله‌ی په‌لاستیكی كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی هێند له‌م دواییانه‌دا بارودۆخی تایبه‌تی ئه‌م ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی گۆڕیوه و ئه‌م هه‌وڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یه‌كه ناكۆكییه‌كان له نێوان ده‌وڵه‌تی هێند و ئیسلام ئاباد توندتر بێته‌وه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه هێند و پاكستان هه‌ر كام ناوچه‌ی كێشمیر به ناوچه‌ی ژێركۆنترۆڵی خۆیان ده‌زانن و له ئێستادا ئه‌م دوو وڵاته هه‌ر كام به‌شێك له كێشمیریان له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه.