ڕاپۆرته‌كانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌ندێ له شاره‌كانی ئێران كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی زاڵ حاكمه و هێزه‌كانی ڕژیم به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له شوێنه دیاریكراوه‌كان جێگیر كراون.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان و گرته ویدیۆییه بڵاوكراوه‌كان، هێزه‌كانی یه‌گان ویژه له مه‌یدانی دووهه‌می سادقییه‌ی تاران، سه‌رقاڵی گه‌شت لێ دانن. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ڕژیم كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی توندیان به‌سه‌ر ئۆتووبانی خومه‌ینی، پردی ده‌ماوه‌ند و مه‌یدانی “كاج”ی تاران سه‌پاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزێكی زۆر له بڵواری “قزلحه‌سار”ی كه‌ره‌ج جیگیر كراون. له رۆبات كه‌ریم و جاده‌ی ساوه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ڕژیم به ماشین و مۆتۆر جێگیر كراون و هه‌روه‌ها له ئه‌ندیمێشك شه‌قامه‌كانی سه‌ر به فه‌له‌كه‌ی گاز، لیباس شه‌خسییه‌كان و هێزه‌كانی ئینتزامی جێگیر كراون.