به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانی كارخانه‌ی هێپكۆ، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌روا له بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. په‌سه‌ندكراوی كۆبوونه‌وه‌كانی ستادی باشتركردنی دۆخی كارخانه‌ش، سه‌باره‌ت به بارودۆخی سه‌هامداره‌كانی شیركه‌تی هێپكۆ به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دیاری كردنی هێزی كاری تازه به جێگه‌ی كرێكاری پسپۆر كه خانه‌نشین كراون، نه‌خراوه‌ته بورای جێبه‌جێ كردنه‌وه.