به هۆی هێرش و تۆپبارانەکانی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی زرگانی سه‌ر به ڕۆژئاوای کوردستان، لانیكه‌م حەوت هاووڵاتی برینداربوون، کە سەرجەمیان خه‌ڵكی مەدەنین.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووهتههوه بۆ داگیركردنی چه‌ند گوندی ئه‌و ناوچه‌یه و به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی فڕۆكه و تۆپبارانه‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دانیشتووی ئه‌و گوندانه ده‌كه‌نه ئامانج كه تا ئێستا لانیكه‌م چوار هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست داوه و پتر له ١٧ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به‌شێكی زۆریان منداڵن.