به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێ شه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی خه‌باتكار و ئازادیخوازی وڵاتی سۆئێد وێڕای ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشی ئه‌رته‌شی فاشیستی توركییه‌یان بۆسه‌ر ڕۆژئاوا مه‌حكووم كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمیته‌ی پشتیوانی له موقاومه‌تی ڕۆژئاوا له ناوه‌ندی شاری یۆتۆبۆریی سۆئێد بۆ جارێكی دیكه ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌برد. له‌م ئاكسیۆنه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له موقاومه‌تی ڕۆژئاوا، ده‌ستدرێژی ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری توركییه بۆسه‌ر ڕۆژئاوا مه‌حكووم كرا. شایانی باسه، به‌شداربوانی ئه‌م ئاكسیۆنه به وتنه‌وه‌ی درووشم له دژی ده‌وڵه‌تی توركییه، سه‌ره‌نجی بیروڕای گشتی و چالاكوانانیان به‌ره‌و خۆیان ڕاكێشاوه.