به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سه‌قز لە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئەمینی” بەردەوامن.
بنەماڵەی ئەمینی دوای دەستبەسەركران لە ساڵڕۆژی قه‌تڵی حکوومەتی “ژینا ئەمینی”، تا ئێستاش لە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی هێزه‌كانی حكوومه‌ت دان. “ئەمجەد ئەمینی” باوکی ژینا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان لەلایەن هێزه‌كانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە ئازاد کرا. ماڵی بنەماڵەی ئەمینی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ژێر گەمارۆی ئاشکرای بەکرێگیراوانی ڕژیم دابوون و ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە مافی دەرچوون لە ماڵەوەیان نەبوو.