ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم به‌گازی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سەی دیکە له شاره‌كانی كامیاران، شاهین شار، برووجێرد، به‌نده‌ر گه‌ناوه، كرماشان، ته‌ورێز و خوابگای خوێندكارانی زانكۆ له تاران و به ده‌یان قوتابی و خوێندكار ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری كامیاران هێرشیان كردۆته سه‌ر دوو مه‌دره‌سه و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له شاهین شاری ئیسفه‌هان هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر لانیكه‌م ٧ مه‌دره‌سه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه ڕێگه‌یان نه‌داوه قوتابیان له كلاسه‌كانی ده‌رس بێنه ده‌ره‌وه و تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و به‌كرێگیراوانی ڕژیم ڕوویداوه. له ته‌ورێز و كرماشان هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه و ١٠٠ قوتابی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازراونه‌ته‌وه . له به‌نده‌ری گه‌ناوەیش به هه‌مان شێوه ده‌یان قوتابی ژاراوی كراون و بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. له شاری برووجێرد قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی “ئه‌حمه‌دئاباد” بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام كه‌وته به‌ر هێرشی شیمیایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم و له شاری تاران خوێندكارانی خوابگای ١٣ی ئابان به گازی شیمیایی ژاراویكران و چه‌ند خوێندكار باری ته‌ندرووستیان تێكچووە.