ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاره‌كانی سنه، خۆی، ورمێ، كه‌ره‌ج و تاران و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له درێژه‌ی هه‌وڵه تیرۆریستیه‌كانیان بۆ سه‌ركوتی كچان و ژنانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه درێژه‌یان به‌هێرشه شیمیاییه‌كانیان له شاره‌كانی سنه، ورمێ، كه‌ره‌ج و تاران دا و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. جێگای ئاماژه‌یه كه له شاری ورمێ مه‌دره‌سه‌یه‌كی قوناغی سه‌ره‌تایی كرایه ئامانج و چه‌ند منداڵی ٧ بۆ ١١ ساڵ تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون. له شاری كه‌ره‌ج سێ ده‌بیرستانی كچانه كرایه ئامانج و باری ته‌ندرووستی به‌شێك له قوتابایان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. له شاری تاران و سنه‌ش دوو ده‌بیرستانی كچانه كه‌وته به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی و ده‌یان قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه.