به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازاده ویه‌كسانیخواز به بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، له‌سه‌ر كێوی ئاوییه‌ر و ناوه‌نی شاری سنه ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه له لایه‌ن ئه‌نجۆمه‌نی “ژیوان” بانگهێشت كرابوون، له كاتی سه‌ركه‌وتن له كێوی ئاوییه‌ر به به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر به دروشمی “نا بۆ كوشتنی ژنان”، “نا بۆ توندووتیژی دژ به‌ژنان”، “ژن، كار، ئازادی”، “ئازادی ژن ئازادی كۆمه‌ڵگایه”، “نا بۆ توندووتیژی سیستماتیكی دژ به ژنان”، “بژی ٨ی مارس” ڕۆژی جیهانی ژنیان ڕێزلێنا. هاوكات و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له ناوه‌ندی شاری سنه ڕێوڕه‌سمێكی دیكه به‌ڕێوه‌چوو كه تێدا بڕیارنامه‌یه‌كی ١٢ مادده‌ی خوێندرا و پاشان دوو كه‌س له به‌شداربووان باسكیان له‌سه‌ر مێژووی ٨ی مارس به فارسی و كوردی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. به‌شداربووان به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و گوڵ له ناوه‌ندی شاری سنه، هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان به‌رزڕاگرت.