ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان لە زۆربه‌ی شارەکانی ئێران خه‌ڵك له دژی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌رشه‌قامی شاره‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “سنه” تاران” “قه‌زوێن” “سه‌قز” مه‌ریوان” بۆكان” “كامیاران” “بانه” “وه‌رمێ” “زه‌نجان” “ته‌ورێز” “كرماشان” “ئیلام” دیوانده‌ره” “مه‌هاباد” “ڕه‌وانسه‌ر” “ئاموڵ” “قۆروه” “مه‌شهه‌د” “گۆرگان” “برووجێرد” “خۆڕه‌م ئاوا” “ڕه‌شت” “ئه‌راك” “كرمان” “ئێسفه‌هان” “ئابادان” ئه‌هواز” “لاهیجان” و چه‌ند شاری دیكه خه‌ڵك دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له سه‌رشه‌قامه‌كان خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.