ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌ریه‌كان لە زۆربه‌ی شارەکانی ئێران خه‌ڵك به‌وتنه‌وه‌ی دروشم له دژی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌رشه‌قامی شاره‌كان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “سنه” تاران” “ئیزه” “یه‌زد” “ته‌ورێز” “كرماشان” “ئیلام” “مه‌هاباد” “جوانڕۆ” “ئاموڵ” “هۆرموزگان” “مه‌شهه‌د” “گۆرگان” “برووجێرد” “خۆڕه‌م ئاوا” “ڕه‌شت” “ئه‌راك” “كرمان” “ئێسفه‌هان” “ئابادان” ئه‌هواز” “لاهیجان” و چه‌ند شاری دیكه خه‌ڵك به‌وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له سه‌رشه‌قامه‌كان خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.