کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

  درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاره‌كانی “تاران”، “كه‌ره‌ج”، “ته‌برێز”، “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه‌”، “سه‌قز”،”ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”، “لارستان”، “ئه‌نزه‌لی”، “زه‌نجان”، “مه‌شهه‌د”، “جوانڕۆ”، “ئیزه‌”، “ساوه‌”،”كامیاران”،”مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره‌”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه‌”، “بیجاڕ”، “هۆرموزگان”، “خۆنج”، “دوروود”، “ئاباده‌”، “مه‌ریوان”، “چوارمه‌حال به‌ختیاری” و زۆرشاری دیكه‌ خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه‌ كه‌ خوێندكارانی زانكۆی “علووم پزشكی سنه‌” خوێندكارانی زانكۆی كوردستان و خوێندكارانی زانكۆی “خاجه‌ نه‌سیر”ی تاران له‌سه‌ر شه‌قامی شاره‌كان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد  و خه‌ڵكی شاری “كامیاران” له‌ شه‌قامی “فه‌هه‌نگسه‌را” له‌به‌رده‌م ماڵی گیانبه‌ختكردوو “فواد موحه‌ممه‌دی” بۆ سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو و به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مانگێکدا 367 هاوڵاتی کورد و بەلووچ دەستبه‌سه‌رکران

-

كۆبوونه‌وه‌ی شوفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ هۆرمۆزگان

-

هێرشی چەکدارانەی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی ٢ بنەماڵەی چالاکی سیاسیی

-

كۆبوونەوەی ناڕەزایه‌تی جوتیارانی ئیسفەهان

-

كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین

-