ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “تاران”، “كه‌ره‌ج”،”قه‌زوین”، “ته‌برێز”، “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”،”ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”،”لارستان”،”ئۆستانی فارس”، “ئه‌نزه‌لی”، “زه‌نجان”، “مه‌شهه‌د”،”جوانڕۆ”، “ئیزه”، “گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”،”كامیاران”،”مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”، “هۆرموزگان”، “خۆنج”، “دوروود”، “ئاباده”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “چوارمه‌حال به‌ختیاری” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه كه له ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدانی شه‌وی ڕابردووی شاری “سنه” به‌كرێگیراو سه‌رهه‌نگ “حه‌سه‌ن یووسفی” له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕی شاری سنه‌وه كوژراوه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری بۆكان شاری “بۆكان” بنكه‌ی فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌یان گرتووه‌ته ده‌ست و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ختی به‌ره‌نگار بوونه‌وه.