ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، “تاران”،”ته‌برێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، ” بلووچستان”، “قه‌زوین”، “ڕه‌شت”، “كرمان”،”بنا‌و”، “یه‌زد”،”ئیسلام شار”، “دێهلوران”،”ساری” “ئه‌رده‌بێڵ”، “زه‌نجان”، “نه‌غه‌ده”، “ئه‌ندیمشك”، “جوانڕۆ”،”پاوه”، “ئیزه”، “به‌نده‌ر عه‌باس”،”گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”،”تكاب”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “سه‌لاس باواجانی” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.شایانی باسه خوێندكاران له زانكۆی”علووم پێزشكی شاری سنه”، زانكۆی “بێهێشتی شاری تاران”،زانكۆی “شه‌ریف شاری تاران” و زانكۆی “نووشیروانی شاری بابوڵ” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و مانگرتن له پۆله‌كانیان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.هه‌روه‌ها كرێكارانی باربه‌ری “ئه‌كبر ئاباد”ی شاری تاران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و مانگرتن له شوێنی كاره‌كانیان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.