ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، “تاران”،”ته‌برێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”، “ساری” “ئه‌رده‌بێڵ”، “زه‌نجان”، “نه‌غه‌ده” “جوانڕۆ”،”پاوه”، “ئیزه”، “گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”،”تكاب”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “سه‌لاس باواجانی” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان لە ئورمیە بۆ پیرانشار ڕاگواست و ئەو هێزانە بە چەکی نیوەقورس سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە،چوونەتە ناو شاری پیرانشار. هه‌وه‌ها هێزە سه‌ركوتگه‌رکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سەر قوتابیانی قۆناغی “ئامادەیی” له شاری دێولان و تەقەی ڕاسته‌وخۆیان ڕوو بەو قوتابیانە كرد.