ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، “تاران”، “جیروفت”، “خاش” “قه‌زوین”، “ته‌برێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، “ڕه‌شت”، “كرمان”، “یه‌زد”، “ساری” ،”ئۆستانی فارس”، “ “ئه‌رده‌بێڵ”، “زه‌نجان”، “نه‌غه‌ده” “جوانڕۆ”،”پاوه”، “ئیزه”، “گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قۆروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”، “هۆرموزگان”،”گوڵپایگان” “ئاباده”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه ڕێگاكانی مه‌هاباد _ میاندوئاو، بۆکان _ ته‌بریز، بۆکان – میاندوئاو، پیرانشار – سهردشت، میاندوئاو – وه‌رمێ، مه‌هاباد – بۆکان له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشگێڕی گۆندهكانهوه گیرا.