ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی سهرماوهز، سەرباری توندوتیژی و كۆكردنەوەی هێزی ئهمنی زۆر لە شارەكان، بەڵام لە ڕۆژی ٧٣یهمدا ڕاپهڕین و ناڕهزهیهتی گهلانی ئێران بەردەوامە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، دوێنێ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەك لە مامۆستایان كۆبوونهوه و لە ڕاگەیەندراوێكدا وێڕای سەركۆنەكردنی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران پشتیوانیان بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەربڕی.لە شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلامیش ژمارەیەك لە كەسوكاری خۆپیشاندەرە دەستبهسهركراوان كۆبوونەوە و داوای ئازادییان بۆ كەسوكاریان كرد. لەسەر ئاستی ئێرانیش بە خۆپیشاندان، كۆبوونهوه، هەڵواسینی پلاكارد و شێوازی جیاجیای ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوام بوو. لە تاران لە كۆبوونەوەیەكدا دروشمی سەرەكی پشتیوانی بوو لە خۆپیشاندەرانی كوردستان و بەشداربووان هاواریان دەكرد و دروشمی “ئەگەر تاران وەك كوردستانی لێبێت، ئێران دەبێتە گوڵستان”. دهوتهوه، لە شاری ڕەشت، چالاكوانان لە ڕێگەی هەڵواسینی پلاكارد لە شوێنە گشتییەكان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان دەربڕی. ههروهها لە ئیسفەهان ژمارەیەك لە ژنان كۆبوونەوە و ڕێگەی هاتووچۆی ئۆتۆموبیلیان داخست و دروشمیان وتەوە. هاوكات، لە بەشێكی بەرچاو لە زانكۆكانیش مانگرتن و خۆپیشاندان بەردەوام بوو، كە لە زۆربەیاندا پەیامی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەرانی كوردستان وترایەوە. هەردوێنێ كرێكارانی ژمارەیەك كۆمپانیای گەورەی ئێران لە “تاران”، “ئەسفەهان”، “شیراز” و چەند ناوچەیەكی تری ئێران مانیان گرت و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بم دۆخهی بژێوێ و گوزەرانیان دەربڕی.