ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاره‌كانی سنه، هه‌رسین، ورمێ، تاران، كه‌ره‌ج، بابۆلسه‌ر، قه‌زوێن و ئه‌رده‌بیل كه‌وته به‌ر هێرشی شیمیایی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی شافعی له سنه و چه‌ند قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره، له شاری ورمێ هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی مۆته‌هه‌ری، هۆنه‌رستانی فه‌نی و ده‌بیرستانی ته‌راوه‌ت و ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و دۆخی ته‌ندرووستی چه‌ند كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج و هه‌رسین هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. له شاری قه‌زوین هێرشێكی به‌رین كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “یاسی نه‌بی” و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌بردووه، له بابۆلسه‌ری مازه‌ندره‌ان هێرش كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌مانه‌ت و هاجه‌ر و چه‌ندین قوتابی تووشی ته‌نگی هه‌ناسه بوون و له مه‌دره‌سه‌ی مێعراجی ئه‌رده‌بیل بۆ جارێكی دیكه هێرش كرایه سه‌ر قوتابیان و چه‌ند قوتابی به ئامبۆڵانس بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه.