به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له چه‌ند شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و یه‌زد هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه و دواتر بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان لە ئاست ئەم کردەوە جەنایەتکارانه‌یە به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیایی كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “په‌روین ئێعتسامی” له حه‌سه‌ن ئاوای سنه و چه‌ندین قوتابی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له شاری مه‌ریوان هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “زه‌ینه‌ب” و “مێهرابی” و ده‌یان قوتابی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و دووربینه‌كانی مه‌دره‌سه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتوه كۆ كراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم له هه‌رسین و یه‌زد هێرشی شیمیاییان كردۆته سه‌ر سێ قوتابخانه و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.