ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل خان بوونس، ئۆردووگای ئه‌لبه‌ریح و چه‌ند ناوچه‌ی له ڕه‌فه‌ح به چڕی تۆپباران و بۆردوومان كرد و ده‌یان كه‌سی دیكه كوژران و بریندار بوون، هاوكات له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه‌رانی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روها ١١ كه‌س له تۆپبارانی چه‌ند خانوو له شاری ڕه‌فه‌ح گیانیان له‌ده‌ست داوه و دۆخی برینداره‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزیشكی ناجێگیره. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نه‌یارانی نتانیاهوو له شاری تل ئاویو خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه برد و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و قه‌یرانی خۆراك له‌و باریكه‌یه نیشان دا. له وڵاتانی ئاڵمان، ئۆتریش و ژاپۆن دژبه‌رانی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون. ڕۆژی ڕابردوو نه‌ته‌ویه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی مرۆیی له باكووری غه‌زه هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر یارمه‌تی خۆراك و ده‌رمان به ده‌ست دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌گات، هه‌زاران كه‌س به‌هۆی برسیه‌تی گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.