چاره‌نووسی هه‌شت به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د مامزاده” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، “ئه‌بووبه‌كر مامزاده” ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ، “سۆران قاسمی” ته‌مه‌ن ٢٨ساڵ، “پژمان سوڵتانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “كاوه ساڵحی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “ڕزگار بابامیری” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ، “جه‌لیل مه‌ولوودی” و “جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، پاش پێنج مانگ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٨ هاووڵاتییه له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراون، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ له ژێر گوشاردا بوون. “ئه‌حمه‌د مامزاده” نه‌خۆشی شه‌كره و زه‌ختی خوێنی هه‌یه و پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری بۆكان گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، “ئه‌حمه‌د مامزاده”، “ئه‌بووبه‌كر مامزاده”، “سۆران قاسمی”، “پژمان سوڵتانی” و “كاوه ساڵحی” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. هه‌روه‌ها “ڕزگار بابامیری” و “جه‌لیل مه‌ولوودی” ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه كران.