کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی حه‌قاوه‌ كۆبوونه‌وه‌ و وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوی ئه‌و پارێزگا بۆ ئوستانی یه‌زدیان سووتاند.

به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود بۆ ئوستانی یه‌زدیان شكاندووه‌ و پاش كۆبوونه‌وه‌، وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوه‌كه‌یان ئاگر داوه‌. كه‌شاوه‌رزان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت زیانه‌كانیان قه‌ره‌بوو نه‌كاته‌وه‌ و حه‌قاوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كات، خۆپێشاندانی گه‌وره‌ له‌ سه‌راسه‌ری ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن.